شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: هاوار سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٩/٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق تکایە هاوار مەکە بە سەرما هاوار بەرگێ نامۆ ئەکا بەبەرما لە شەرما گیانم هەموو تەڕە بێ ئەبێتە ئارەق دێتە خوارێ بەلەشما ئەڵێی وام لە بەرەکانی جەنگا بەشپرزەیی و ماندوو شەکەتا یا ئەڵێی جوتیارم زەوی ئەکێڵم لە هەردا یاخود لە ڕەز و باخا بەرگەی ئەم ئازارە ناگرم تکایە وازمان لێ بێنە و شەڕمان لێلایە لەڕێی خوایا کە بەردەوام بی لەو کردارانەت ئاسودە نابم خۆشت ئەبی تەوەلا وا چاکە ڕێزی یەکتری بگرین کەسێ ئارام بێ ئەو کارە ناکا ++++++++++++++++++++++