شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بەخشین و خێر کردن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٩/١٧ - نووسین: سەعید سەدیق من کە مەبەستم بەخشین بێ کە بیبەخشمەوە و خوا یار بێ قوربانی بێت یاخود پارە بێ یاخود هەر پێویستێکی تر بێ بۆ و بەخشینەوەی کە ئەدرێ بۆ و کەسانەیە پێویستیان بێ پێویستە لە ماڵی خۆمەوە دەست پێبکەم لە دایک و باوک خوشک و براوە ئەوە زۆر گرنگە کە پێیان ئەبەخشرێ دوایی کامە خزم و کەس نزیکە و نەبووە؟ لەگەڵ دۆست و هاوڕێ کە هەژار بووە دوایی دراوسێ و خەڵکی گەڕەک بە درشت و ورد هەرچی نەبووە؟ ئینجا شاروو دەور و بەری بەلادێوە پێویستە لە سەرت کە بڕیاری بەخشینت داوە و بیبەخشیتەوە ئەبێ بەیەکسانی دابەشیکەیت دوایی ئەبێ بە هەموو وڵاتا بگەڕێیت و بزانی کێ نەبووە؟ تا لەو خێرەی کە بڕیارت داوە کە بیکەیت و بۆ خۆت کردووە پێویستە بیبەخشی بەو کەسانەیە کە پێویستە و بێ خانە و لانەیە کە بەڕاستی خێرت کردووە دوای ئەوە کە وڵاتەکەی خۆت هەژاری تیا نەماوە و نەبووە تۆ بەنیەتێکی پاک چی ئەبەخشیتەوە ئەبێ بیبەیت بۆ وڵاتێکی دراوسێ کامە نزیکە و کامە خێری پێ ئەشێ نەک بڕۆیت و بیبەی بۆ وڵاتێ کە هەزاران هەزار کیلۆ مەتر بەوشکانیدا لێتەوە دوور بێ بە چ ئەقڵێ بەخشینەکە ئەبەیتەوێ؟ لەگەڵ ئەوەشدا خێریشی پێ ناشێ هەر ماندوو بوونەکەت بۆ ئەمێنێتەوە سودی نابێ و ڕەنجیشت بەزایە ئەچێ بەقەد وڵاتی خۆت خێریشت نا نوسێ کە واتە پێویستە لەسەرت بیرکەیتەوە هەوڵ بە و ڕێگای ڕاست و دروست بۆ بەخشین هەڵبژێری و بدۆزیتەوە ++++++++++++++++++++++