شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: بەرەو ڕێژگەی ئەوینت پێ دەهاوێم بـەرەو ڕێژگـەی ئەوینت پێ دەهــاوێم هـەتا٘ لێـوم لــە دوو لیـ٘وت دەسـاوێم هــەتا ڕووگـەی ئەوینم چـاوی تۆ بێ بە سروەی ئەشقی پاکی تـۆ دەلاوێم هەستیار قەلاڕەشی بەچینی زوڵفەکەی تۆ من سـەبوورم کـە من سوڵتـانی سەر یاڵی کەژاوێم گرێ پوچکەت لە عەشقم دا لـە بۆیە وەکوو بابردەڵەوپووشی سەراوێم قــەلــەنــدەر درەنگانێ دەپرسن: تۆ لە کوێ بووی بە ناچـــاری دەڵێـم: دایم لــە ڕاوێم شەوان بەڵکـوو ببینم یــار خــەزاڵم خــودا ڕوحمی بکا بکەوێــتە داوێم ڕەحیم خزری(خۆشناو) ++++++++++++++++++++++