شاعیر: هەژار
کتێب: چوارێنەکانی خەییام
سەرناو: گایێکە لە عاسمان و ناوی کۆیە

گایێکە لە عاسمان و ناوی کۆیە
گایێکە دەڵێن هەڵگەر هەرد و بۆیە
سەیری کەرەگەل بکەی لە ناو ئەم جووتە
گەر ژیر و بەبیری سەیری خۆش بۆ تۆیە

گاویست در آسمان و نامش پروین
یک گاو دگر نهفته در زیر زمین
چشم خردت باز کن از روی یقین
زیر و زبر دو گاو مشتی خر بین


گایەک لە ئاسمان ناوی پەروینە، 
گایەکیش ئەڵێن لە ژێر زەمینە، 
سا چاو بگێڕە ئەی خاوەندی هۆش
لە ناو دووگادا کەرگەل ببینە! 
«گۆران»

++++++++++++++++++++++