شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: یاران سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٩/١٥ - نووسین: سەعید سەدیق یاران بەسیەتی داخ و دەردی دڵ خۆ من لە ناخا بۆت ئەگریم بەکوڵ تۆ جارێ وەرە لایەک کەرەوە ئەو خەمەی هەمە بیرم بەرەوە خۆزگە ئەتزانی بە حاڵی دەردم ئەتزانی کە چەن هەناسە سەردم؟ ئەزانی بۆ چی ئاوا خەم ناکم؟ غەم دڵی گرتوم بۆیە هیلاکم تۆش ئەوەندەی تر هێزت لێبڕیم بەو کردارانەت وا جەرگت بڕیم وا نابێ ئازیز بەو دەردەم بەری تۆ نیگای چاومی لێم بێخەبەری بەهیوام وەک جاران وەفا بنوێنی هەر چی ئازارە لە دڵم دەربێنی؟ ++++++++++++++++++++++