شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ نەوشیروان سەبارەت: سلێمانی - ٢٠١٧ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی سەرکردەی خاکی و ئازا خۆت نەگۆڕیەوە بەسامان و تەڵا تۆ بۆ کوردستان بویتە ماندێلا وەک تۆ دروست نابێتەوە لەدنیا ئەی سەرکردەی خاکی وڵات سامان پارە نرخی نەبوو لات جیڤارا و ماندێلا بوی بۆ وڵات وەک تۆ نابێتەوە دیاری و خەڵات ئەمڕۆ دەریا بێ شەپۆلەکان بوو ئەمڕۆ خۆر بێ تەماشا و ڕووناک بوو ئەمڕۆ ئاسمان بە تاریکی داچوو کوردستانیش دوای تۆ بێخاوەن بوو خەڵکی کوردستان هەموو بۆت گریان ئاسمان و جیهانیش هەموو بۆت فریان هیوا و ئاواتمان بۆ تۆ هەیە هەمان لەگەڵ ئاخ و بریا و زاری و زەمان تۆمان بە ئاسانی لە دەست چوو هەر قەدەر بوو، بەردەوام ڕێگاچوو چوویت و ئاوا جێتهێشتین زوو هەزاران نزا، ئاوارە و داچوو لە ڕۆژی شوم و کارەساتی زەمان جێت هێشتین ناو وێرانی و ئازمان هەزار جار دەڵێم، رووحت شاد و ڕەوان ئەی سەرکردەی تێکۆشەر، نیشانی جەوان تێبینی // ئەم شیعرەم لە فەیسبوکیێکی کۆنمدا دۆزیەوەو نازانم ڕۆژو مانگی چەنە؟ بەس ساڵەکەی ئەزانم کە ڕەوان شاد ناوشیروان لە ٢٠٢١٧ گیانی سپارد ڕوحی شاد بێت ++++++++++++++++++++++