شاعیر: مەلا مارف کۆکەیی کتێب: دیوانی مەلا مارف کۆکەیی سەرناو: دوڕڕی دەریای فتووەت یا عەقیقی یەمەنی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی دوڕڕی دەریای فتووەت یا عەقیقی یەمەنی وەه! چ خۆشبەختە کەسێ دەستی بگاتە دامەنی هەر کە بیستم ئەو نەویدی جانفەزا وو دڵگوشا دای لە قەلبم بەرقی شادی، کەوتە چاوم ڕەوشەنی جا گوتم: ئەی نەفسی حیز! ئەمجا بخۆ، ئەمما بخۆ بەربەسێڵ و جلبەکۆڵ و شەهد و شیر و بەستەنی تا ئەوێ ڕۆژێ كە دەمری بیکە ویردی سوبح و شام تف لە ئەشخاسی خەسیس و پیس و ئینسانی دەنی یەک چەپۆش١ بۆ کەشکەک و گیپە و سەر و پێ لازمە نیسبەتەن بۆ زاتی تۆ (یک خوشە از خرمنی) ١. چه‌پۆش: گیسکه‌مێ. ++++++++++++++++++++++