شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم سەرناو: چەند وشەیەک دەربارەی تەمەنی خۆم بۆ ڤ. ن سەبارەت: (١٩/ ١٠/ ١٩٧٤ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کاتێ ڤالیا لێم دەپرسێ: 'کەی پێت نایە ئەم دنیایە؟ ' پێکەنینم، وەکوو چووزەرە ڕێواسێک لەژێر بەفری دەم و لێوما سەر دەردێنێ پێکەنینم، گریانێکە زەردەخەنەی هەموو دنیا دەگەچڵێنێ! بەڵێ، ڤالیا! نیاندرتاڵ بووم کاتێ پێی خۆم نایە دنیا. بە چاوی خۆم چاخی هەموو پێغەمبەرەکانم دیوە. کاروانی مێژووی شەرمەزار بەسەر لۆچی ناوچاوانما تێپەڕیوە کەچی هێشتا... ئۆفیسە١ قۆڵبڕەکانی ئەم چاخە ویژدان تۆپیوە لە دەفتەری زیندوواندا ناوی منیان نەنووسیوە! ١. ئۆفیس: نووسینگە، دائیرە ++++++++++++++++++++++