شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: تاڵی سپی ئای چەندە جوانە لەنجە ولارەكەت ‎ئەیبینم تەزوو دێنێ بەدڵما ‎وەكو شەماڵی بەر بەیان وایە ‎ڕۆح ئەكات بەبەر دڵی بە كوڵما ‎هەر جارێ وادەی دیداری تۆبێ ‎دڵ و دەرونم ناسرەون تا دێن ‎پێش ئەوەی جەستەم بگاتە لای تۆ ‎ئەوان لە پێش من بۆ خۆیان لەوێن ‎وادیارە تەمەن زۆر كورت و كەمە ‎باسی عەشقمی پێ نانوسرێ ‎ڕەنگە لەو دنیاش بت بینمەوە ‎ئەم ئەوینەی من یەخەت پێ بگرێ ‎با دیدارێكی نوێ سازكەینەوە ‎دەمێكە چاوم ونە لە چاوت ‎دەشتی وشكی دڵ تەڕ بكاتەوە ‎بارانی سۆز و عەشقی بەتاوت ‎ئینجا ببینی دوری و بێ تۆیی ‎چۆن تاڵی سپی ناساندوە پێم ‎ئەترسم نەیەی تا ئەوڕۆژگارەی ‎كە بیشم بینی نەزانی من كێم ++++++++++++++++++++++