شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: زەنگی مەدرەسە سەبارەت: نووسین: کارزان ‍ شەست و سێ ساڵە دەبیستم زنگی تازەی مەدرەسە کوا زەمان؟ خۆ دڵ هەزاری دیش بژی ناڵێ  بەسە دوێکە بوو ساڵی چل و یەک چووینە مەکتەب چەند کەسێ ئێستە هەر سێ چوار نەفەرمان ماوە لەو شەش حەو کەسە نا! زەمان مانای نیە، تاریفی کوا؟ ئەژمارەیە خۆ ژومارەش سازکراوە بۆ حیساب و هەندەسە هەندەسەی چی؟ غەیری شکڵی دایرە چی دی هەیە؟ خۆ ئەویش گۆشەی نیە، شەرمەندەیە لەو مەبحەسە شکڵەکانی دی هەمووی زادەی خەیاڵی ئادەمین هەرخەیاڵی پاکە بۆ شیعر و هونەر فریا ڕەسە من خەیاڵی تۆم لە دڵدا بێ و ئەتۆش هێزەم دەیەی کێ دەوێرێ پێم، هەتا یەک عاشیرەی تۆم عەسعەسە ئەی خودا! ئەی خالقی کەون و مەکان و ئادەمی تۆ خۆداییت مەمکە موحتاجی ئەوەی وا ناکەسە خۆشەویستیم قەت لەدڵ دەرماوێ پیریی هیچ نیە خۆشەویستی تیانەبێ گوڵزاری ژین خارو خەسە شیعری من هی خۆم نیە تۆ دێی و دیکتەم پێ دەکەی تۆ کەسی ئاسۆی ئەویش شاگردی شێرکۆ بێکەسە ++++++++++++++++++++++