شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: بووکە بەمبوڵە سەبارەت: نووسین: بنار زوو بوو زور زوو بوو نەمئەزانی دڵت وشکە سۆفیەکە و لەگەڵ گۆڕینی هەردەنکێ لە تەسبیحەکەی دەستت دڵیشت دەگۆڕی زوو بوو ئۆغرت کرد بۆ دەوڵەتی خەون وغوربەت پەنابەریت برد ڕەزی ترێ و شکۆفەی گوڵ و یاسەمەنت وشک کرد زۆر زوو بوو بۆ کەزیەکی ڕووبازی بووکە بەمبوڵەیەک شیعر بهۆنیتەوە! دەیهۆنیتەوە وەکو شیعرچیەک نەوەک شاعیرێک بیهۆنێتەوە من و ئێوارانە بەتەپ و تۆزی چۆڵگەی دڵت وا زوو تەڵخ دەکەیتەوە ++++++++++++++++++++++