شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: فەرهەنگ نامەی ژین سەبارەت: ١٤ سەرماوەزی ١٣٩٩ هەتاوی - نووسین: هێمن نیک بین لە فەرهەنگ نامەی ژینم وشە بۆ زمانە ڵاڵەی لە ژیانی سارد و سڕم گەرما بۆ دڵە بێ ماڵەی دەنگی خۆشی گڕمەی هەور لە کاتی بەهارانی هات و چۆ بە تۆ گەرمە لەو نێو شارە بەتاڵەی لە کێشاندا هەناسەی لە رویشتندا هێزی پێ تۆ نەبی لەش کار ناکا فڕین بۆ مەلە بێ باڵەی ناسک وەک توولە مێوی بۆنی خۆشی کنێری جوانی رەنگی گێلاسی تام بۆ هەنارە کاڵەی کات دەبژێرم تۆ بگەی وەک وەرز و خواردنەکانی وەکوو خوێ پێویستی تۆ کڵۆ قەند بۆ چایە تاڵەی بناغەی چرکە و کات ژمێری مەعنا بۆ شەو و رۆژی ناخۆشن کاتی بێ تۆ خۆشترین رۆژ لەو ساڵەی دڵ دەلەرزێ وەکوو بی کاتێک تۆ دێیە بەر چاو ژیان بە تۆ وەک باغە بۆن خۆش وەکوو هەڵاڵەی تیشک و گەرمای خۆرەتاو دەترووسکێی وەک مانگە شەو وەک دەریا نوقمم دەکەی ئاو بۆ رووبارە زوڵاڵەی کەس و کار و خۆشەویست قەت لای من بێگانە نی هەموو کات داوات دەکەم بۆمن وەکوو بنە ماڵەی خەزێنەی سەر بە مۆری نەوای خۆشی مۆسیقای تەمەن بە تۆە گەنجە برۆی پێم دەڵێن تۆ خاڵەی ++++++++++++++++++++++