شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ساقی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٩/١ - نووسین: سەعید سەدیق ساقی بۆم تێکە یەک پێکێ شەراب با تێر مەستمکا وەک چەوری کەباب چەوری کەباب و شەراب نامکوژێ ئازار ئەمکوژێ دوور لە دایک و باب ئەم دابڕانەم ڕۆژێک ئەم کوژێ غوربەتیش زیاتر گیانم ئەکێشێ تەنیا هەتوانە بۆ و زام و دەردەم چارەسەریشە یەک خەستە پێکێ بە پێکێ شەڕاب دڵم خۆش ئەبێ بە تەسەوف بێت ئەو دنیام نابێ لێرە دڵخۆشبم ئەو دنیام لە چی؟ ڕوح لاشەی چۆڵکرد کوا بەئاگا دێ؟ ++++++++++++++++++++++