شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: لاوانی وڵاتم سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٨/٢٠ - نووسین: سەعید سەدیق ئەی لاوان و گەنجانی وڵاتەکەم ئێوەن هیوا و دوا ڕۆژی گەلەکەم ئێوە چراو مۆمی ئایندەی ئەم وڵاتەن ئێوە گونجاوی ئەم بارو دۆخ و هەلەن ئەم نیشتیمان و گەلە چاوی لێتانە خەمخۆری سەرەکین لەم نیشتیمانە بەهەوڵ و تێکۆشان وڵات ئاوەدان ئەبێ بە چالاکیتان گەلمان بەرە و پێش ئەچێ هیوا خوازم ئێوەی دەستەی لاوان خەم خۆر بن بۆ گەل و نیشتیمانتان ئێوە توێژێکی زۆر بەسود و گرنگن بۆیە وەک و ئاوێکی گۆم و مەنگن ئێوەی کارە ئەکتەرێ پرشنگدار کۆشش ئەکەن لە لادێ و لەشار هیوا ئەخوازم جێگەتان دیار بێ پێشکەوتنی وڵات ئەرکی ئێوە بێ ئەزانم ئێوە بەجەرگو چالاکو وریان گەلێ بەتوانان ئەبەنەوە گرەوی ژیان کارەکانتان لێ دێ و زۆر لێ جوانە وڵات و گەل نیشتیمان چاوەڕێتانە ئومێد ئەکەم ببنە تیغ و قەڵغان بۆ نیشتیمانە بەش خوراوەکەتان بۆ گەلی کوردی بێبەش و چەوساوە کە هەرگیز خێری لە خۆی نەدیووە ببنە کالان بۆ خەنجەر و شیر و تیر گەل و نیشتیمانەکەتان نەچێ لە بیر هەوڵ و تێکۆشانێ بێ وچان بەن بۆم گەلە بەشمەینەتە قوربانی بەن ئێوە هیواو ئاواتی ئایندە و دوا ڕۆژن گەلێ چست و چالاک و دڵ گەشن ئێوەن لێپرسراوێتی لە ئەستۆتانە خەمخۆرن بۆم گەل و نیشتیمانە جێ متمانەی گەل و نیشتیمانن توێژێ گرنگی کۆمەڵگاو هەموانن دەست و خامەتان جوان و ڕەنگینە گفتیشتان شیرینە وەکو هەنگوینە جەستەتان تەندروست هزرتان ڕوناک دڵ و دەرونتان گەش و خاوێن و پاک کار و کاردانەوەتان خێر و بەرکەت بێ هەر چی ئەیکەن با لەپێناوی گەل بێ؟ ++++++++++++++++++++++