شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: تێڕوانینم بۆ ژن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٨/١٩ - نووسین: سەعید سەدیق بیرتە بێت وتم حەزەکەم بڕۆیت و هەر نەیەیتەوە لە بەر چاوم ونبیت و جارێکی تر هەر نەگەڕێیتەوە نازانم بۆچی تۆ ئەوەنە لێم بێزاری و نامدوێنی؟ من چاوانم کە خۆشەوێ چون تۆی پێ ئەبینی؟ ئەی تۆ نازانی کە من چەن لایەنگری مافی ئێوەم؟ لە هەر شوێنێ بێ مافیتان ببینم ڕێ ی لێ ئەگرم ئەم ژیانەشم بۆیە لا گرنگە و خۆش ئەوێ چون ئێوەی تێیا بۆیە لە بەر چاوم ناکەوێ؟ لە بەر هیچ شتێک نیە و هیچ نیازم پێت نیە؟ سروشتی من لە ژیانا بۆ ئافرەت هەر ئاوایە حەزم ئەکرد ببمە پرد و تۆش بەڕۆشتنی پیادە تۆ بەسەرما بڕۆیت و بەبێ شەرم و بەبێ پەردە تێڕوانینی من وایە بۆ ئێوەی ژن و هەموو دایکێ خۆزگە ژن نە ئەکران بەکۆیلە لە هیچ کۆمەڵگاێ؟ ++++++++++++++++++++++