شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ مام جەلال سەبارەت: سلێمانی - ٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ - نووسین: سەعید سەدیق تا لە ژیانا بوی زۆر بە مەردی ژیای بەوە ئەزانم لە سەرۆکەکانیتر جیای یەکسانیخواز و دادپەروەر و ڕۆشنبیر لایەنگری چەوساوە و هەژار و فەقیر باوکی میللەت بوی بە بێ جیاوازی گەنج و لاوو پیر گشت لێتبون ڕازی ڕوحت شاد پیاوە ناودارەکەی کورد بۆ گەل و نیشتیمان خۆتکرد بەپرد تۆ تاکە مام بووی لەم جیهانەدا داخم زوو ڕۆشتی لەم سەردەمەدا ئیتر دوای تۆ و کاک نەوشیروان دروست نابنەوە لە هەموو ژیان سەد جار ماڵئاوا تێکۆشەرەکەم بەقەد گەڵای دار خەمتلێ ئەخۆم ++++++++++++++++++++++