شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: نیشتمانم نیشتمانم، جوانکەڵانی ناڵێم کە بەس تۆ بۆ منی، بۆ هەموانی تۆ خەمڕەوێن و هەتوانی تزووی شادی بە دڵم دادێ هەر کاتێکی ناوت دێنم شەڕانی نیم بەڵام جار جار... بە هەزاران، قەڵەم دێنم سوپایەکیان لێ ساز دەدەم لە سەرچاوەی بیر و هەستم جەوهەر دێنم پەیڤ و پێنووسم ڕێک دەخەم لە گۆڕەپانی لێنووسم نەخشەی شەڕێ دەنەخشێنم هەرکەسێکی تۆی خۆش نەوێ! دەست و قەڵەمی دەشکێنم... ++++++++++++++++++++++