شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: بۆ مەیلی چرۆی خوشکەزام سەبارەت: بەریتانیا /شاری هۆڵ - ٢٠٢٥/٨/١ - نووسین: سەعید سەدیق مەیلی بەخێر بێی تۆ بچکۆلە ئەی وردیلە و ژیکەلە تۆ خير و بەرەکەتی هەم گوڵی ناو پاکەتی ناوەکەی من مەیلییە هەر دوو چاوم دایەیە دایەم گەلێ خۆشەوێ ئەویش هەر منی ئەوێ باوەش دڵ و چاومانە هەمیشە ئاگای لێمانە ئەویشم زۆر خۆشەوێ بێ ئەو دڵم ناسرەوێ ئێستا گەلێ بچکۆلەم لێم گەڕێن با گەورەبم مەیلی گوڵی باوەو دایە لە جوانیە بێ هاوتایە مەیلی وردیلە و جوانە گوڵەکەی چرۆو چۆمانە تەمەن درێژ بێ بمێنێ لە دایکو باکی نەسێنێ ئێستا یەک مانگو نیوە دایکی دڵی زۆر پێوە چۆمانیش خۆشی ئەوێ بێ ئەو دڵی ناسرەوێ مەیلی دایکی خۆشەوێ دایکی هەر ئەوی ئەوێ چاوی لە سەر هەڵناگرێ دایکیشی جار جار ئەیدوێنێ بەهیوام تەمەن درێژ بێ لە دایک و باوکی نەسەنێ ورد ورد خۆی ئەلەنگێنێ عەیارە و خۆی ئەنوێنێ هۆ دایە و بابەکەی خۆم بۆم بێنن خواردن و حەم کە گەورە بوم بەزیادەوە پاداشتان ئەدەمەوە باببمە یەک دوو ساڵە تێکی ئەدەم ئەم ماڵە ئێوە لێم توڕە نەبن بەزلە و دار لێم نەیەن گەر هاری و هاجیشکەم بەئەمرو قەسەتان ئەکەم جار جارە مەیلی ئەگری بۆ خواردن و بۆ حەمی دەی خێرا شیری بۆ بکەن جۆلانەشی بۆ سازکەن وریام ليبن نەکەوم من ئێستا بچکۆلانەم من لە خەم نەڕەخساوم ئێستا هەر زۆر مناڵم خاڵ و خاڵۆژن هاتن بۆ لام ئەوان خۆشەویستن لام خالی خۆم هەر خالەیە من پێی ئەڵيم قالەیە لەگەل خاڵۆن هاتنە لام جلی جوانیان بۆ هێنام گەلێ سوپاسیان ئەکەم جار جار لەبەریان ئەکەم کەگەورەبم ئەچم بۆ لایان ئەمێنمەوە لە لایان خاڵ و خاڵۆژنی خۆمن وان خۆشویستی خۆمن کە بومە یەک دووساڵان منیش ئەچم بۆ لایان چنار قوماتەی بۆ کردووە دەستو چاچی بۆ بەستووە ئەش چمەوە بۆ کوردستان بۆلای نەنە و باپیرە گیان تێر ئەکەم بازی و گەمە خۆشەویستە لام نەنە گر و گاڵ و گیفە گیف ئەکەم لای نە نە حەنیف من تێر تێر ئەکەم یاری لە لای باپیرە عەلی گوڵەکەی چرۆو چۆمانە بەخێر بێت بۆ ئەم ژیانە ئەی باوەو دایەکەی خۆم یاخوا ئێوە بمێننن بۆم من دیاریەکی یازدانم بۆیە ژیکەلە و جوانم خوا ئێوەم لێ نەسێنێ خوا منیش بۆ ئێوە بێڵێ ++++++++++++++++++++++