شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: لە لای کوڕی نەفام و گێژ... لە لای کوڕی نەفام و گێژ... هەر کاتێ کە باب لێکەوت بە ساڵا چوو بەرەو ئەجەل بەڕێ کەوت، جێگاو بانی لێ دەکەن لێژ! کە لێت پرسی لە ژیان و لە هەڵوێستی کوڕەکانی، بەرەو قیبلە ڕادەوەستی بەرز دەکا دەستەکانی بە چاوێکی فرمێسک ڕێژ دەڵێ: خودا لە تەمەنی من هەڵگری عومری کوڕم بکەی درێژ! ++++++++++++++++++++++