شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: پەیامە شیعرێکی من و مامۆستا غازی زەنگەنە سەبارەت: نووسین: سەعید سەدیق پەیامە شیعر لە نێوان من و مامۆستا غازی زەنگەنەی بەڕێز و خۆشەویست بەهیوام جێگەی پەسەندی و ڕەزامەندی بەڕێزیان و ئێوەی خۆشەویستیش بێت. بۆ مامۆستا غازی زەنگەنە سڵاوت لێبێت مامۆستاکەم مامۆستا غازی نەوەک جارێک سەد جار خوا لێتبێت ڕازی شیعرت بۆ زۆریان نوسی بۆ منت نەنوسی منیش پێنوسێ بچوکم وا بزانم ئەمناسی بەڵام بۆ جارێ هەواڵێکی دۆستت ناپرسی منیش پێنوسێکم لە دیوەخان ئەوە ئەزانی وا بزانم نێچیر نیم و نەکەوتومەتە داوی کە شیعرێکم بۆ بنوسێ بەهیزری جوانی تۆ ڕێزداری پێنوسێکی لای هەموان دیاری خۆم باسم کرد خۆش نییە نابێتە دیاری خۆش بوو خۆت وشەم بۆ بکەیتە دیاری چاوەڕێ بوم بەکۆترێ یا بەبایا بۆم بنێری بەڵام هەر نەبوو ئەو نامە جوانەی تۆ بۆ من بەردەوام بیت و بمێنیت خۆشحاڵیە بۆ من دەست پێشخەریم کرد وا شیعرم بۆ نوسی من پێش تۆ بە شیعر لێرەیا هەواڵتم پرسی لەوە و پێش بیرمە دوو بەدوو قسەمان کرد باسی شاعیران و هاوڕیانی دیوەخانمان کرد بیرمە جارێکیان تۆ زەنگت بۆ لێدام زۆرم پێخۆش بوو بە دەنگ هاتیە لام قسەی زۆرمان کرد بە دڵ و بە گیان باسی زۆر مان کرد لە سەر شاعیران وت و وێژێ خۆش بە تێر و تەسەل گفتو گۆکەمان هیچ نەیبو خەلەل؟ تۆ کەسێ سەنگین دڵ و دەرون پاک لە هیچ شتێ سڵناکەی و نیتە باک؟ خۆشەویستی لای هاوڕیانی دیوەخان تەمەن درێژ بیت و سەرکەوی لە ژیان ئومێدەوارم هەروا لە ژیان بەردەوام بی زیاتر جێی خۆشەویستی هەموان بی سەعید سەدیق / بەڵێن ٢٠٢٥/٧/١٠ وڵامی مامۆستا غازی زەنگەنە بۆ من بە پەیامە شیعر گوزشتە و پــەیــام سـڵاو لــە تــۆ بــێ مــامـۆسـتــاگـیـانـم تۆی برای پشتـم تـۆی هـیـوای ژیـانـم گـلــە و گــازنـدەت هـــا وەبـــان سـەرم ئـەیـکەم وەکـراس ئـەیـکـەم وە بـەرم ئـەوەی تـۆ دەیـڵـێـی زێڕوو گەوهـەرن هـەرپیت ووشەت بـۆم تـاجی سەرن بـەو پەیڤـە جوانەت لە خەو ڕاچەنیم تەزێ هات لە پێم گـشت گیانی تەنیم تۆی هـاوڕێ و کەسم پـشت و بـرامی بـۆ شـەوی تـاریک شەمـع و چـرامی لـەبـیـرت نـاکـەم هـەردەم لـە بـیـری چونکە خۆت چـوستو چـالاک و ژیری ئـەوەی شـاعـیرە و خـامە وە دەسـتـە بـیر مـەنـدو و دانـا خاوەنی هـەسـتـە بـۆیـە لــەنــێـو دڵ شایستەی ڕێـزی تـۆی پـشت و پەنـا و ئیرادە و هـێـزی هەر دەم لـەبـیـردای وا هـای لـە بـیرم گەر لە بیرت کەم حـەرام بـێ شیـرم بـەڵام مـن چیـبکەم لـەم ژیـنـە تـاڵـە؟ بــۆیــە لــە ئـاســتــت زمــانـم لاڵــە تـۆی بـۆ مـن ووزە و وەرزی بـەهـاری لـە باخچەی ژیـنـم بــۆ مـن گوڵزاری تۆی چیای سـەفین بـۆ مـن پـەرژینی تۆی سایە و سێبەر هـەوارگەی ژینی هەر چی بـنووسم لە وەسف و سەنات؟ تەنـهـا کـەمێکە لـە سەنگ و بـەهات خـۆشـم چـڵـێکـم وەک داری نـەمام بۆ ڕازی دڵـت وەک گوڵ بۆت چەمام بەو شیعرە جوانەت سەرسامت کردم بـۆیـە لـێـی ڕامـام بە خامەی ووردم شەرمـەزاری تۆم هـەرچی بـنووسم دەستـە لـە رزێمـە و لاڵـە پـێـنـووسم قـوتابی بچووک لـە ئـاست مامۆستا گـشت هـزرو و بـیـرم لـە پڕ ڕاوەستا ووشـەم بــۆنــایــا خـامــە شـکـاوم بـەڵام لـە دڵـدا تـۆی سۆمـای چـاوم لـە دڵـدا نـەخـشە ووشـە و پـەیـامت لوتف و مەعریفە و شیعرو و ئیلهامت دووبارە وڵامی من بۆ مامۆستا غازی زەنگەنەی خۆشەویست زۆر زۆر سوپاس مامۆستا گیان جوانی و گەورەیت نواند بەڕاستی شیعرێکی جوان و نایابت بۆ نوسیوم بەهیوام لە ئاست جوانی پەسەندی تۆدا بم هەر سەرکەوت و تەندروست باش و تەمەن درێژ بیت و بۆمان بمێنی من چی بڵێم بەرامبەر ئەو پێنوسە جوان و وشە درەوشاوانەی بەڕێزت بەرامبەر من ئەو هەموو گەوهەرە جوانانە هەرگیز ناتوانم وەک تۆ ڕەوانبێژی و داڕشتنی جوان داڕێژم هەر ئەتوانم بڵێم. هەردوو دییەمی تۆ هەردوو چاومی تۆ خۆشەویستی و تۆ لەجێی برامی وتەت شیرینە هەم لوتفت جوانە هیزرت ڕۆشنە هەم هەستت جوانە گەلێ دڵ خۆشم کە تۆ هاوڕێمی من بۆ تۆ ئاوام تۆش خاتر جەممی سوپاس بۆ وشە و هەم بۆ گوفتارت سوپاس بۆ خوڵق و هەم بۆ کردارت بۆ شیعری جوانت کە بۆمت نوسی بە وشە و شیعرت خاوەن پێنوسی سوپاس بۆ هەستو هەواڵ پرسینت بۆ وشەی گوڵشەن لەفزی شیرینت جوانی لە خۆت دێ بۆ شیعر هۆنینەوە بەم شیعرە جوانەت بەسەرت کردمەوە هەر لە خۆت جوانە هۆنینەوەی شیعر تۆ شیرنی وەک هەنگوین و گازۆو شەکر سوپاست ئەکەم هاوڕێ ی شیرینم ئومێدەوارم هەرگیز مەرگت نەبینم بەڵێن ٢٠٢٥/٧/١٠ ++++++++++++++++++++++