شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: دابڕان لـەو ڕۆژەوەی كـە خـوڵقاوم بـەشـــم خـەم و دابـڕانــە هەمـــوو وەرزێــكــی تــــەمـەنم وشك و پایز و خەزانە هـــەر بـــەهـــیـوام ڕۆژێ‌ بێت و وەكو جاران بێیتەوەلام بەمـن ئـاشـنای بـكەیتەوە گشت خۆشی و خەندەی تەوەلام کە ڕۆیشتی هـەموو خۆشیم وەكو گەڵای پایز وەری لەدوای تۆ لێوەكـانـی من پێكەنین و خــەندەی نەدی وەرەوە ڕۆژێ‌ لــــەڕۆژان دەســتـم لـەمـلت كـەم تــاوێ‌ نــەك هەر خــۆت دنـــیـا بزانێ كەبێ‌ تۆ ژیانم ناوێ‌ ++++++++++++++++++++++