شاعیر: ڕاژۆر کتێب: هۆنراوەکان سەرناو: دەستم بەرمەدە سەبارەت: ١٢ سەرماوەزی ٢٧٢٥ - نووسین: ڕاژۆر دەستم بەرمەدە من لە گێژاوی خەفەت هەتا سنووری ئەندیشە و تا ئەوپەڕی بیرۆکەی تاڵی یەخسیری لە باوەڕی خۆمدا نوقمم دەستم بەرمەدە لە گیانمدا هێزێک نییە بۆ سکاڵا و بۆ گازەندە لە چاومدا خەونێک نییە بۆ کۆتایی شەوگاری پڕ لە دڵگیری لە ڕۆحمدا هەستێک نییە بۆ رزگاری لە ئامێزی بی پەنایی ئەگەر کە تۆش دەستم بەردەیت خەم دەمێنێ و زیگار و ژان من دەمێنم و شێعرێک مردوو کە هەستم هەرگیز نەیدرکاند. ++++++++++++++++++++++