شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: دەمێکە چاوەڕوانی غەمزەتم ئەی مەهجەبین تیرێ دەمێکە چاوەڕوانی غەمزەتم ئەی مەهجەبین تیرێ دڵم شێتە دەسا لەو پەرچەمی پڕ چینە زنجیرێ لە دنیادا هەموو شت قابیلی تەغییر و گۆڕانە بە تەنیا حوسنی تۆ و عەشقی منە نەیدیوە تەغییرێ هەناسەی گەرمی پڕ تین و بڵێسەم بەرد ئەکا لەت لەت کەچی لەو شۆخە دڵ ئازارە ناکا زەڕڕە تەئسیرێ غەزالەی وەحشە یارم قەت لەگەڵ من ناگرێ ئولفەت ئەوا ئەمرم دەسا خزمینە زووکەن فیکر و تەدبیرێ لە مەکتەب دا خەریکی مەشقی حوسنە یاری بێ ڕەحمم لە دڵ لەوحە و لە قورسی خۆڕ ئەکەم وا بۆی تەباشیرێ خوا با لێت نەڕەنجێ گیانی شیرینم مەڕەنجێنە دڵی بێچارەیەکی وەک کەمالی عاشق و پیرێ ++++++++++++++++++++++