شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: دروشمی باق و بریقی بەشێک لە پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان لە کاتی هەڵبژاردندا سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢٢ - نووسین: سەعید سەدیق بەڵێنەکانیان پارتەکانی باشوری کوردستان ئەمەنە زۆرن لە نێو خۆیاندا خۆ خۆر و جاسوس و بۆرن پارتی ئەیگوت لەگەڵ خۆڕاگری و ئاوەدانین یەکێتی هاواری ئەکرد ئەیوت ئێمە ئەیڕوخێنین یەکگرتوو هەر ئەوەندە ئەڵێ ئەڵێ ئیتر بەسە هیچیان پێناکرێ تەنیا هەر قسەیان خاسە؟ کۆمەڵی دادگەریش ئەڵێ ئێمە ڕایان ئەگرین هەرچی ناڕەوایە نایهێڵین و پێشی پێ ئەگرین نەوەی نوێ بە هەموان ئەڵێ درۆیان ئەکەن ڕێگەمان لێ نەگیرێ ئێمە چاکو باشی ئەکەین هەڵوێستیش ئەیوت ئێمە هەڵوێس وەرەگرین بەدوای کێسەکاندا ئەڕۆین و چاکیان ئەکەین هەرچی شتە سڕی هەڵەماڵین و شی ئەکەین ئەوەی ژێر بەڕەیە ئەیهێنینە سەر بەڕە و ئەیکەین بەرەی گەڵ ئەیوت زۆر شت بە ئێمە ئەکرێن هەوڵی کۆششی بۆ ئەدەین و پێیان ڕا ئەگرین گۆڕان وتیان پارە ئەبڕینەوە بۆ کابانی ماڵ خۆشیش ئەخەینە نێو خێزان و ماڵ هێزی گۆڕانین و ئەیگۆڕین گۆڕان خوازین چارەسەری کێشەی ژنان ئەکەین لە ماڵ جێ بەجێ نەکردنی بەڵێنەکانیان بە داخەوە پارتی لەگەڵ خۆڕاگری و ئاوەدانیدا نیە هەر چیەک لەو کوردستانە ڕووبدات بەخەیاڵیا نایە؟ یەکێتیش نەیڕوخان بۆی نەکرا هیچی لەدەست نایە؟ ئەو هاوار و ژاوە ژاوەیان وەک هەوای دوای پەڵە وایە یەکێتی بوو وتی ئێمە تەوتین ڕەت ئەکەینەوە هەژماری من لەناو ئەبەین ڕایئەگرین نابێ بێتەوە نەک ڕەتیانکردەوە و نەیانهێشت زیندوشیانکردەوە هەر خۆشیان برەویان پێداو هێنایان چالاکیان کردەوە نەوەی نوێش هەر وتی درۆ ئەکەن تا خۆی بەدرۆ کەوتەوە لە ترسی دەسەڵات چۆ قاوغەکەی خۆیی و دەرنەکەوتەوە هەر ئەڵێ ئەو دۆیە بەو ڕۆنە موچەش لە بەغایە هەرنایە زۆر هەوڵ ئەدا و تێ ئەکۆشێ بگاتە دەسەڵات بۆی نایە ئەو لە هەمویان باشترە ئێستا هیوایەک لەو بەدی ئەکرێ تا ئێستا دەسەڵاتی لە دەست نەبوە کەمێ باوەڕی پێ ئەکرێ پێی ئەچێ چاوەڕوانی دوا ڕۆژێکی گەش و ڕوناکی لێ بکرێ ئەوانیتر هەمویان کە ئەزمونیان خرا بوو زەربی سفر ئەکرێ یەکگروتوش کە هەر ئەوەنەی وتوو هەر وتی ئیتر بەسە وایزانی هەر خۆی شتی پێ ئەکرێ و لە جێی گشت کەسە ئەو تەنانەت نا توانێ خۆشی بەڕێوە بەرێت نەخوازە گەل با دانیشێ و نەڵێت بۆستن و بەسە با ئەوە وەرگرێ بەهەل کۆمەڵ وتبوی ڕایان ئەگرین پێیڕانەگیرا بۆخۆیان ڕاگرت بێ پەل و پۆیان کردن و کەلەبچەشیان کردنە دەست خۆیان پێ بەخێوو ڕزگار ناکرێت ئەوان لە جێگەی نەبوان چۆن ئەو میللەتە ئازاد و ڕزگار ئەبێ بە پاڕانەوەی دەستان؟ هەڵوێست کە وتبوی ڕونی ئەکەینەوەو هەڵوێس وەرەگرین ڕابەر و یەکێتریان گیرا بوو ئەی بۆ میللەت چیان پێئەکرێن؟ بروا بکەن هەر قسە و زۆر بڵێی و هەلهەلە و چەنە بازییە ئەگینا ئەوانە و سیاسەت و کورد کوردایەتی لە کوێدایە بەرەی گەل کە وتبوی زۆر شت بە ئێمە کراوە و ئەکرێ ئەوانە دەرکراون پڕ بەسکی خۆشیان نانیان پێنادرێ چۆن میللەتیان پێ ڕزگار ئەکرێت و نانیشیان پێ ئەدرێ هیچیان پێناکرێ تەنانەت لە جێگاکانیان کردیاننە دەرێ؟ گۆڕان وتبویان پارەی کابان ئەدەین پێیان نەدرا نەک پارەی ژنان هیچ کەسیشیان پێ دانەمەزرا؟ هیچ خۆشیشیان نەخستە نێو خێزان و ماڵ لە سیاسەتدا دۆڕان و هاتنەوە بەدەستی بەتاڵ وتیشیان بەڵێ ێئمە هێزی گوڕانین و هەر ئەیگۆڕین بەڵام نەک نەیان گۆڕی تەنانەت خۆشیانیان گۆڕین شوعی و کۆمەنیستەکان هەر ئەڵێن ئازادی یەکسانی مافی ڕەش و ڕوت و کرێکار چۆن بەقسە وەردەگری مەگەر بەهەوڵ وچانێ کە بکرێ و هەلیان بۆ برەخسێ لە کوردستان چالاکی و جموجۆڵ بکەن ڕێیان پێبدرێ ئەبێ خەبات و ماندوو بوون و تێکۆشانی بۆ بکرێ هەروا لە خۆوە بەئاسانی دەسەڵات وەرناگیرێ لەگەڵ هەموو پارتە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانمە میللەت لە خشتە مەبەن ئەوە زۆر نەنگە و شەرمە تکایە واز بێنن لەو قسە ڕەنگا و ڕەنگ و باق و بریقانە هیچتان ڕاست نەبون تەنیا بۆ میللەت هەڵخەڵەتانە؟ بەداخەوە ئێوە کارێکتان کرد میللەت مەڕو ئێوەش گورگ میللەت متمانەی پێتان نەما ئێوە بکوژ و ئەوان مەرگ. ++++++++++++++++++++++