شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: بەیانیت باش، شنە و سروەی بەیانی بەیانیت باش، شنە و سروەی بەیانی بەیانیت باش، وشەی جوانی، جوانی بەیانیت باش، گزینگی خۆرەتاوم بەیانیت باش، هەوێنی شێعری خاوم بەیانیت باش، دە ڕابە خەمڕەوێنم کوڵ و کۆی دڵ بە ماچێک هەڵوەرێنم دە هەستە دەی، دە هەستە دەی، دە هەستە دە تێمڕامێنە تۆ، بەو چاوە مەستە بە گۆشەی نیو نیگاهی پڕ لەنازت بە چاوی شازی وەک شاهێن و بازت بە ئەگریجە و کەمای ئەبرۆی کەوانت بە دەنگی ناسک و نازی شەوانت زرینگەی بازن و خڕخاڵەکەی پێت چپەی خۆشی دەمت 'خوشناو' ئەکا شێت دە هەستە دەی، دە ڕابە تا بەکەی خەو وەرە با شاعیریش شێعری نەکا ڕەو. ++++++++++++++++++++++