شاعیر: سامان سەنگاوی کتێب: تەنیام لێرە سەرناو: کوڕی هەژار كاتێك سەیری سیمام ئەكەن ئەڵێن كـوڕێكی خـەم باری بۆیە كەسـیـش خـۆشی ناوێی چونكـە تۆ كـوڕی هـەژاری تـكـام ئـەكـرد وتم عەشق لەسەروەت و ماڵدا نیە كـەسـێ‌ كـەبـۆ پـارە ویـستـت دڵـنـیـابە سۆزی تیانیە ئـێـوە وا ئـەزانـن هـەژار دڵیـشـی بـێ‌ سـۆز و هـەستــە كە مـانـای عەشق نازانن چاوتان بەس بۆ سامان مەستە سـەروەت عـەشـق بـێ‌ تـاماوم دڵـم نـاكـەم بە ئەویندار چـونكـە هیـچ دڵێ‌ بـۆ عـەشـق پـاك نیـە وەك دڵی هەژار ++++++++++++++++++++++