شاعیر: سەعدی عەباسی کتێب: شیعرەکان سەرناو: بەرگی ئەوینداری سەبارەت: نووسین: سەعدی عەباسی وەرە با تۆوی دڵداری بچێنین لەگەڵ یەکتر وەفاداری بنوێنین بەرەو ڕووی قیبلەگای بێ مروەتاندا دەبا نوێژی ئەوینداری بخۆێنین بێ وەرە با تێبگەین لەو ڕەمز و ڕازە بزانین دڵ بە سازی کێوە سازە ئەگەر دارای، ئەگەر بێ ماڵ و جێگەی کە دڵ ماڵی ئەوین بێ، بێ نیازە دڵت ڕابێنە دەرگای ئاوەڵا بێ بوێر و ژیر و گەشبین و قەڵا بێ ئەویندارانە ڕێگەی ژین بپێوێ نەبێ ترسی لەوەی کۆسپ و بەڵا بێ بەژیری بیری ڕابردوو بەدەر کە هەوای سازی ژیان ئاوماڵی سەر کە فڕێی هەڵدە و بەجێ بێڵە ڕەشایی جل و بەرگی ئەوینداری لەبەر کە ++++++++++++++++++++++