شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: سەیری نیگات سەبارەت: ١٩ سەرماوەزی ١٣٩٩ - نووسین: هێمن نیک بین نیگات سەیرە ئازیزەکەم سەیری دەکەم بێدەنگ دەبم چاو دادەخەم کە نەی بینم، لە تاوانی دڵتەنگ دەبم ڕەنگی چاوت زۆر تایبەتە ڕەنگێکی نەدۆزراوە یە نوقمیان دەبم، هێندە قوڵن لە بەحریان دا بێ ڕەنگ دەبم کە تۆ دووری لە منی بێکەس دڵم بە هیچ کەس خۆش نیە کاتێک کە تۆ لە لای منی لایان گری جەفەنگ دەبم بێ گرتنی پەنجەکانت دەستم لە دونیا کورت دەبێ دەستم بگرە گەشم کەوە وەکوو تیری خەدەنگ دەبم خەوێک تەعبیری تۆ نەبێت زڕە خەوە هەڵم ستێنە بانگهێشتم کەی بۆ باوەشت وەک فیشەکی تفەنگ دەبم پیلانی شەڕ دادەرێژم دونیا دەشێوێنم بێ تۆ تۆ لە دڵی من دا شەڕوانی منیش وەزیری جەنگ دەبم زولفت لول و لێک بادراوە بە قۆرت و پێچەکەی دادێم بە بوونی عەتری قژەکانت هێڕ و سەرخۆش و مەنگ دەبم لە تۆ شیرن ترم نەدیوە تامی خۆشت لە لای منە شەو و رۆژ بە مانگ و ساڵ تامەزرۆی تامی هەنگ دەبم هاواری من بۆ نابیستی پڕ بە دڵم بانگت دەکەم وەرە بۆ جارێک تۆ من بە منیش وەک تۆ دڵ سەنگ دەبم دەنگت سۆزی دەنگی بولبول چریکەی پڕ لە ئارام بوونە نۆتی مۆسیقای سازی منی فێری ڕیتم و ئاهەنگ دەبم لە دارستانی خەیاڵم سووڵتانی چوار گۆشەکەی تۆی لە دەریای پڕ هەستی ژیان شاماسی بەو، نەهەنگ دەبم نووسینی شێعر و هۆنراوە تەنیا دەسەڵاتی منە بە هێمنی و بە تەنیایی شاعیری شۆخ و شەنگ دەبم ++++++++++++++++++++++