شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: جوانی شیعر سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٧/٢ - نووسین: سەعید سەدیق شیعر هەموو شتە جوانەکانە هەموو شتە جوانەکانیش شیعرە شیعر زمان حاڵی هەستی شاعیرە بۆ هەستە جوانەکان و بۆ دەور و بەرە شیعر گەڵای دارەکانە و بەرەکانیشیان جوانەکانیانە شیعر ئاوی سازگاری کانیاوەکانە و جوانەکانی ئەو ئاوانەن کە لە قەد پاڵەکانەوە دێتە خوارێ شیعر ئەو مناڵە شیرە خۆرەیە کە گڕ و گاڵ ئەکا و تازە فێرە ڕۆشتنە و ئەڕوا بە گاگۆڵکێ شیعر تابوتێکی بێ مەرگە و تابوتەکەش هەر خۆی شیعرو هەڵبەستە یا خود خەرمانێکی پڕ بەرەکەتە ئەو جوتیارەش کە شەنی خەرمان ئەکا جەستەی پڕ هیلاکی و ماندوو شەکەتە شیعر ئەو ئەشقە جوانەیە کە دڵ و دەرونی پڕە لە میهرەبانی شیعر ئەو پاڵەوانە ئازا و بوێرەیە کە لە هەموو کایەکانی یاری کردندا سەرکەوتوە و براوەیە کە خۆڕاگر و جەربەزە و بێ وێنەیە شیعر دایکێکی بەهێز و داهێنەرە باوکێکی هۆڵنەدەر و رەنجدەرە شیعر گوڵی باخچەکانە و هەنگەکان دای ئەدۆشن ئەوانیش ئەو نیعمەت و بەرەکەتەی لێ پێک دێنن کە شیرینە و بە زمانی پاراوی کوردی هەنگوینی پێی ئەگوترێ بەزمانەکانی تریش شتێکی تری پێ ئەگوترێ شیعر زمانە زمانی پاراوی جیهانە لە سەر زەویشە هەم لە ئاسمانە شعر ئاسمانێکی سافە بێ هەور و بێ ئەستێرە مانگە شەوە بێ ڕوناکی وەک گوڵی لاولاوو دەمە شێرە شیعر تەرزەیە بێ کڵۆ بارانێکە بە بێ تنۆ زریان و باو ڕەهێڵەیە بێ زیان شیعر بەفرێکی سپی بێگەردە کە کەوتوە لەو بنار و چیا و هەردە تەپو تۆزێکە بێ پڕبونەوەی چاوو وەک نێچیرێکە کە هەڵدێ لە دەستی ڕاوکەر و لە دەستی ڕاو شیعر دەرمانێکە بۆ زامی زامدار و دەردەدارانی کونەپەپۆیەکە لەو لاوە دانیشتوە بەبێ چاوی ئاسکێکە لە هەردێکا یا لە قەدپاڵی شاخێکا چاوەڕێی مەرگ ئەکا ئاخۆ کەیدێ دوژمنەکەی کە بیکاتە نێچیری ڕاوی یا مەڕێکە و چاوەڕێی قوربانی ئەکا ئاخۆ کەی قەساب چەقۆ دێنێ بەسەر ملی تاوسێکە ئاوا خۆی ڕازاندۆتەوە وەک پەلکە زێڕینەی شینی ئاسمانی مریشک و جوچکەکانێتی مراوی و بەچکەکانێتی شیعر کێڵگە و جوتیارێکە بەروبومی خەرمانێکە بێراوو دێراوێکە بەروبومی تەماتە و خەیار و کولەکەیەکە یا بێستانێکە شوتی و کاڵەک و کالیارێکە یا باخ و باخاتێکە یا خود ڕەزێکە ترێ و مێوژ و دۆشاوێکە یا باسوق و سجوقێکە یا باخی هەرمێ و هەنجیرێکە قەیسی و قۆخ و هەنارێکە لەگەڵ داری گوێز کە کاکڵەکەی بۆ مرۆڤ یەک بە هەزارێکە کە ئەڵێم شیعر جوانە ڕاستە هەموو شتێ لە شیعر ئەچێ بەڵام شیعر لە هیچشتێ ناچێ؟ ! شیعر لە هەموو شتێ جوانترە و تەنها و تەنها هەر لە خۆی ئەچێ ++++++++++++++++++++++