شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: چیبکەین بۆ نەوایە؟ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٢٤ - نووسین: سەعید سەدیق نازدارەکەم خۆشەویستیت بێکۆتایە هەتا دەمرم لە ناو هیزر و دڵمدایە بەڵام شوێنێکمان پێویست بوو بۆ پشودان و حەوانەوە گەر ببوایە ئەی چۆن دەستمان بگا بە نەوایە؟ ! خۆ من وەستا نیم بە بلۆک و تەناف بۆت دروسکەم خانوێ پتە و یا بینایە ئەوەندەش دەست ڕۆشتوو نیم وەک سەرمایەدارێ یا وەک پاشایە کە بۆت دروستکەم کۆشکێ یا ڤێلا و تەلایە هەر ئەوەنە ئەتوانم و لەدەستم دێ کە بۆت پێک بێنم کەپرێ یا نەوایە هەر ئەوەنەمان بەسە و نامانەوێ کە نەکەوینە بەر لێزمەی باران و بەر تەوژمی ڕەشە بایە. ++++++++++++++++++++++