شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: جەنگ سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/١٥ - نووسین: سەعید سەدیق بەڵامدا لەجەنگ لەکوشت و کوشتار لە سەر ئەم زەویە بۆ مرۆڤ بۆتە بار بۆ چی ڕێنادەن مرۆڤ بەئارامی بژی؟ ئێوە زانا و دانان کەچی بونەتە سەربار؟ لەخۆ ئێوە پاڵێوراون گەیشتونەتە لوتکە بەڵام هەر خوارو خێچ و هەمیش نالەبار ئەبوا ئێوە خزمەتکار و هەم پاسەوان بن نەک مرۆڤ بکوژن بەدرۆن ساروخ قومپار ئەم ئەستێرەیەی ئێمەی لەسەر ئەژین پێکهاتەی گیاندار ژینگەو درەخت و دار ئەوە بۆ خۆشی ئێمەی مرۆڤ دانراوە خۆمان وێرانی ئەکەین لەسەر تا خوار ئاخر مرۆڤ بۆ ئەبێ ئەوەندە دڕندە بێ یەکتر بکوژێ و وێرانیشکا لادێ و شار مرۆڤ دوو ڕەفتاری هەیە چاکەو خراپە ئەم دوانە ئەسەلمێنێ بەجوڵە و کردار خۆ ئەڵێن مرۆڤ ژیر و ئاقڵ و وشیارە وانییە زۆر زیادە رۆیە و ئەکا ستەمکار چەنە کاری باشی هەیە ئەوەنەش خراپە؟ لە هەر دووکیان ئەدا لەناڵیش و لە بزمار ++++++++++++++++++++++