شاعیر: هەژار
کتێب: چوارێنەکانی خەییام
سەرناو: سەرخۆش دڵی نایە پیاڵەیەک بشکێنێ

سەرخۆش دڵی نایە پیاڵەیەک بشکێنێ
هەر تۆزێ لەبار و ڕێک و پێک بنوێنێ
خوا ئەو هەموو لاشە ناسک و لاوچاکە
بۆچ ڕێکی دەخا و لە داخی کێی دەڕزێنێ؟ ! 

اجزای پیاله‌ای که درهم پیوست، 
بشکستن آن روا نمی‌دارد مست، 
چندین سر و ساق نازنین و کف دست، 
از مهر که پیوست و به کین که شکست؟ 


پیاڵەی ئەجزا جۆش خواردووی بێگەرد
مەست دڵی نایە قەت بیدا لە بەرد؛ 
ئەی سەر و مل و ساق و دەستی جوان
کێ لێکیان ئەدا و ئەیانکا بە گەرد؟ 
«گۆران»

++++++++++++++++++++++