شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: مناڵ و ژینگە سەبارەت: ئەو شێعرەم پێشکێش بە مناڵە خنجیلانەکانی وڵاتم من مناڵی کوردانم عاشق بە نیشتمان وڵاتم وەک بەهەشتە جێگای سەیران و گەشتە هەینییان دەڕۆینە دەر ناچین بۆ جێگای خەتەر لە بنەماڵە دوور نابین چۆنێک باشە با وابین سەر شاخ و دم چۆم و ئاو سەر دار و هەڵدێر، تەواو گشتیان خەتەرن کاکە شوێنی وا نەچین چاکە لقی داران ناشکێنین پەلەوەر ناپەڕێنین ناشێوێنین هێللانە سرووشت، بە ئەوان جوانە ئێمە ئەشغاڵ ناڕێژین با خاوێن بێ جێگای ژین لە هەر کات و هەر زەمان دەپارێزین ژینگەمان ++++++++++++++++++++++