شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: دایک سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٦/٦ - نووسین: سەعید سەدیق شەش ساڵان بوم کە دایکم جێیهێشتم لە بەر چاومە کە چەنەی خۆشەویستم؟ شەوو ڕۆژ بە باوەشت و بەکۆڵتەوە بووم بێجگە لەوەی نۆ مانگ لەناو سکتا بووم ژیانی خۆت خستە لاوە لەبەر خاتری من پاراستمت لەگشت دڕندەو ناحەزو دوژمن زۆر ئازارو نەبونی و ناخۆشیت کێشا بۆ من هیواو ئاواتت بوو گەورە بم و بێنم ژن من ئەو سەردەمانە ژیان کە سادە و ساکار بوو پڕ ئاسودەیی ئاشتەوایی وخێرو خۆشی بوو ئاوو هەوا و ژینگەشمان پاکو و خاوێن بوو ژیانی خێزان و مرۆڤەکان وەک ئێستا نەبوو دایە گیان چۆن بتوانم پاداشتت بەمەوە یا چۆن بتوانم تەنیا جارێک تۆ ببینمەوە بۆ ئەوەی تۆ دانیشیتوو منیش لە لاتەوە خۆم بکەم بەکورسی و تۆ پاڵم پێبەیتەوە زۆرم پێخۆشە جارێ بێیتەوە بەکۆڵ بتگێڕم خۆ من بۆ تۆ تا ئێستا هیچ نەبووە خێرم؟ تا ماوم دایە من لە ئاست ئێوەدا قەرزارم ئەرک و پاداشتت ئەخەمە سەر دوو چاوم دایەی خەمخۆری من و خوشک و براکانم هەموی لە ئەستۆی تۆ بوو زۆر چاک ئەزانم ڕاستە باوکیشم یاریدەدەر بوو ئەوەش ئەزانم ئێوە گەورەتانکردین من و خوشک و براکانم پیرۆزی و میهرەبانی و گەورەیتان لەیاد ناکەم تا مردن ئێوەن لەجێگەی هەر دوو چاوەکەم یادگاریەکی زۆرم هەیە لەگەڵ تۆ و باوکەکەم لەم دنیا و لەو دنیاش شانازیتان پێوە ئەکەم دایە ئەو زەحمەت و ئەرکەی بۆ منت کێشاوە دڵنیام هەموو گیانیشت لە پێنا و مندا داناوە ژیانی خۆشی خۆت هەمووی خستووەتە لاوە هەر دوو خۆتان کردە قوربانی تۆ لەگەڵ باوە ++++++++++++++++++++++