شاعیر: کەمالی
کتێب: دیوانی کەمالی
سەرناو: ئەگەر تەشریف بهێنێت نایەڵم پێ بنێیت بە سەر خاکا

ئەگەر تەشریف بهێنێت نایەڵم پێ بنێیت بە سەر خاکا
گوڵ و ڕێحانە و نێرگس ئەنێژم من لەسەر ڕێتا


لەبەر پێی پادشادا مەڕ سەڕ ئەبڕن خەڵکی بۆ حورمەت
ئەگەر ڕەحمت ببێ و بێیت خۆم سەر ئەبڕم من لە بەر پێتا


بڵێ بەو باغەوانە کافرە با ڕێم بداساتێ
بگێڕم دەست لە باخی پرتەقاڵ و سێو و هەرمێتا


ئەگەر چی پیرم ئەمما ئەبمەوە لاوێکی تازە و جوان
لە باخەڵتا شەوێ گەر بمخەوێنیت تۆ لە ناو جێتا

++++++++++++++++++++++