شاعیر: نامۆ کتێب: شیعرەکان سەرناو: ژن سەبارەت: نووسین: سەتتار موحەممەد پوور ئەمڕۆ پاش نیوەڕۆی وڵاتێکە ئەوەندە ناخایەنێت کە بگەین بە ئێوارە و پاشان شەو و پاشان کازیوە ئەوەندە ناخایەنێت لە پاش ساحێب بین بە کوڕ و پاشان میوان و پاشان بێگانە و پاش ئەویش ڕێگەمان نەدەن بێینە ماڵێکەوە کە هی خۆمانە سێبەری ئایین و گێژەڵووکەی پێکەنین فرمێسکی بێ خەیاڵی و ئاهی هەناسە سەردی بەڵگەی ساحێبیمانی لێ سەندووەتەوە ئەگەرچی هەموو ئەمانە کاریگەرن و ڕۆژێکمانی لێ کردووەتەوە شەو و شەوێکی لێمان سەندووەتەوە بەڵام یەک شتە کە دەبێت بە هۆی چەوساوەیی و دابڕان و ڕابواردنی ئەم گەلە لەم وڵاتەدا کاتێک خەمۆکی بوو بە ئاسایی و هەموو ئەم هەڵکەوتە ڕەقانە بوون بە بیرەوەری کە ناوی ژن لە بیر چووەوە ++++++++++++++++++++++