شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: چەند لاپەڕە خۆشەویستی سەرناو: پیری دڵ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین پیر بوم و دڵ جار جار ئارزوی گەنجی دەکا وەک شاعرێک کە باسی ژینی پڕ ڕەنجی دەکا دەستم ناچێ بو لای گۆچان و دڵ دێتە ژان دانە دانە پەنجەکانم یادی سەر پنجەی دەکا یادی ڕۆژانێک کە دەمتوانی بێ ماندوو بون دوای کەوم وەکوو کەسێک گەڕان بۆ دیتنەوەی گەنجی دەکا سەرسەری بو و هەستی جوانی منی نەدیت وای دەزانی کسێک عاشقە کە تاریفی بالای قیت و قنجی دەکا چارەنوسی بەختی من قەت بۆ لای گەیشتن نە چو بویە دڵی دا بە رە قیب و دایمە سەرنجی دەکا ڕۆژ بە ساڵ گوزارنو و دەستی پیری گەیشتە من تەمنم دەوری سی و چل نامۆیی بۆ گەنجی دەکا تاڵ تاڵی ڕیش و سەر بو بە ڕەنگی بەفر و سۆڵ ئەو ئیستاش لێوی سور وەکو دندوکی فنجی دەکا سەختە دانی هەستت بە کەسێک کە لێت بۆتە نان و ئاو تۆ بە گران داوتە بە وی ئەو باسی هەڕاجی دەکا کۆشکی ئاواتت دەڕوخێ بە تۆفانی بێ کات و سات تۆ ڕەشکە پێ دادەکەی ئەو ئارەزوی کونجی دەکا لە دوو ڕێی مان و ڕۆیشتن دا گرێ دەخوا هەناگاوەکان سەر سوڕ دەمێنی لە ژیان دڵ هەست بە ئیفلیجی دەکا ++++++++++++++++++++++