شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: غوربەت سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/٣١ - نووسین: سەعید سەدیق ژیانی غوربەتی دڵی دەرهێنام ٢٥ ساڵ ئاوارەم بێکەس و تەنیام ئەڵێن غەریبی دەردێ گرانە ئەمە کەی ژیانە وەک گۆڕستانە غەریبی و غوربەت لە بنت دێنن دوور لە کەس و کار ڕیشەت دەرێنن ژیانی غەریبی زۆر تاڵ و سەختە گەلێ دژوارە هەر وەکو شەختە هاوار دایە گیان هاوار باوە گیان هاوار خوشکەکەم هاوار کاکە گیان ئا ئەم غوربەتە زۆر بێزاری کردم هەتاکو ئێستا وێڵ و بێ ئاگای کردم دوور لە دایک و باب لەکەس وکار ئەوەنە دڵ تەنگم بەقەی گەڵای دار شەوو ڕۆژ ئەگریم بۆ کەس و کارم بۆ خزم و خوێش و بۆ نیشتیمانم ژیانی غوربەتی وەک مردن وایە گەلێ ناخۆشە خۆزگە نەبوایە ئای لە غەریبی چۆن پیری کردم؟ ژیانی لێسەندم لشی تاڵ کردم خۆزگە دابڕان هەرگیز نەبوایە بۆ وەی دوور نەبم لەباوە و دایە غەریب و تەنیا لە دوورە وڵات هەرگیز پێم ناگا خۆشی یا خەڵات خۆزگەم بەوانەی غەریبیان نەچەشت لە وڵاتیان کردیان سەیران و گەشت لە نیشتیمانی باو باپیرانیان مانەوە لەگەڵ ئازیزانیان هەمیشە پێکەوە. ++++++++++++++++++++++