شاعیر: خۆشناو کتێب: شیعرەکانی خۆشناو سەرناو: ئه‌وه‌ سه‌رده‌شتم ده‌ڵێ به‌ده‌سته‌ خوشکێ سەبارەت: ئیلهامێک له‌ به‌یتی کاکه‌ میر و کاکه‌ شێخ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌رفراز - ١٣٩٢ ئه‌وه‌ سه‌رده‌شتم ده‌ڵـــێ به‌ده‌سته‌ خوشکێ: هه‌ڵه‌بجه‌ گیانێ که‌سی له‌ بابانێ ئه‌وڕۆ سه‌ربه‌ستی، تازه‌ نه ‌ئه‌تۆ به‌رده‌ده‌یه‌وه‌ لکی ده‌سرۆکه‌یوو نه‌ئه‌من به‌رده‌ده‌مه‌وه‌ لکی ده‌ کۆڵوانێ چیدی شینێ ناگێڕین نه‌ئه‌تۆ ده‌چیه‌وه‌ به‌غدایه ‌، ئه‌سته‌نبووڵێ نه‌ئه‌من ده‌چمه‌وه‌ کن شازاده‌شای تارانێ ئه‌ی قاسیدی دە خودای ڕابگه‌یه‌نه‌ به‌وان شه‌هیدانی ڕووح لە ئاسمانێ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یانکردینه‌وه‌ ئه‌نفال و ده‌یانکوشتین به‌ بۆمب و به‌ کیمیا بارانێ ئه‌وڕۆکانه‌ هه‌ڵاوه‌ساون به‌په‌تی ده سێدارەی ‌ فێنکاییم ده‌هاته‌وه‌ به‌ دڵدا، ده‌کوژایه‌وه‌ ئاوری ده‌رون و دەرون خانێ چاوو دڵت ڕوون پیرۆز بێ به‌رگی تازه‌ت به‌وێ وه‌رزێ، هه‌رااااامه‌تی هه‌ر به‌وێ زستاااااااااانێ. ++++++++++++++++++++++