شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: ماف وەرگرتن سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/٢٣ - نووسین: سەعید سەدیق گەلی یەکگرتوو وەک ئەرجەنتین ئەبێ ئەو گەلە کە خاوەنی یەک بڕیار ئەبێ بازرگان و خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان ویستیان نرخی هێلکە بەرز و گران کرێ خەڵکی ئەو وڵاتەش بڕیاریاندا هێلکە نەکڕن تا نرخی هێلکە هەرزان نەبێ و نەیەتە خوارێ بازرگان و دەوڵەت بەم کارەیان سەریان سوڕما جارێکی تر نرخی هێلکەیان هێنایە خوارێ خەڵکەکە خۆڕاگر بوون واش هەر نەیانکڕی تا وایانکرد بۆ نرخی یەکەم جار بێنە خوارێ سزایەکی قورسی دەسەڵات و بازرگانانیاندا بۆ ئەوەی هەتا هەتایە لە بیریان نەچێ تەمێیان کردن بۆ حەوت پشت و زیاتریش بۆ ئەوەی جارێکی تر نرخی هێلکە گران نەکرێ ئیجا خەڵک دەستیان کردەوە بەکڕینی هێلکە گەلی وشیار و یەکگرتوو ئەبێ خاوەن بڕیار بێ ئاوا چۆکیان بە دەسەڵات و بەبازرگانان دادا نەک خۆپیشاندان یا دەوڵەت سکاڵا وەرنەگرێ ئەبێ بەهەوڵدان یا بەشێوەی ڕاست و دروست مافی خۆت و گەلەکەت ئاوا دەستەبەر ئەکرێ. ++++++++++++++++++++++