شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: نادادی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/١٠ - نووسین: سەعید سەدیق بەڵامدا لە نادادی و ناداد پەروەری هەندێ کەس هەژارە جل نیا لەبەری هەنێ جل و بەرگ و کاسەی ئاڵتونە هیچ لە ڕەش و ڕووت نێتی خەبەری؟ ژیان هەروا بە هەڕەمەکی و ڕێکەوت ژیانی هەڕەمەکی پڕە لەبەڵاو نەگبەتی بەڕێکەوتیش بەهاو ئەخلاقی تیا نیە ژیان ناچێتە سەر ئاوا بەدەردەسەری ژیان خۆی لە خۆیا گەلێ نامۆیە خۆزگەم بەوەی ویژدانی هەیە لەدڵی خۆشە بۆ مرۆڤ یەکسانیخواز بێ لە ژیان و سەردەم لە دنیای فانی خۆزگەم بەو کەسەی کە بە وەفایە هیچ کەسێ نەبێ شان با لە شانی؟ ++++++++++++++++++++++