شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: مێز و کورسی سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٥/٦ - نووسین: سەعید سەدیق مێزو کورسی بەکار ئەهێنرێ بۆ خواردنی بەیانیان مێزەکە خواردنەکەی لە سەر دا ئەنرێ زۆر جوان کورسیەکە لەسەری دا ئەنیشین بێ خەم و خەیاڵ هەر دووکیشیان کە زۆر بۆ ئێمە پێویستن لە ژیان جێگەی پێزانینە و سوپاسی ئەو کورسیە دەکەم کە چوار قاچی هەیە و وەستاوە لە سەر پێیان لە سەرێکی تریشەوە توڕەم و ڕقم لێی ئەبێتەوە کە سەرکردە بێکردارەکان لەسەری دا ئەنیشن خۆی هەرشتە دارە ئاسنە بێ گیانە بە هەر حاڵ بەڵام دەبێتە جێ دانیشتنی چەن نەفام و نەزان؟ خۆی کە بێ هەست و نەست و بێ دەنگە کەسێ لە سەری دا ئەنیشێ بەسوک و ئاسان بۆچی نایخاتە گەڕ مێشک و هیزر و ژیری خۆی لەسەرت دا ئەنیشێ وەک ئەو ئاغا و تۆ سەپان من هەست ئەکەم کە ئەو زۆر لار و چەوتە کە تۆی کردوەتە پاڵە پشتی خۆی بۆ ژیان کە ئەو کورسییە چوار پێ یە نەبوایە تۆ نە دەبوی بەو پیاوە هەی پشتپان لە سایەی کورسی چوار پێ و بێ هەست تۆ بویتە موشە خۆری پیاوی ناو پیاوان. ++++++++++++++++++++++