شاعیر: کەمالی کتێب: دیوانی کەمالی سەرناو: لە ناو باخا ئەبینم نێرگسی شەهلا ئەبم خۆشحاڵ لە ناو باخا ئەبینم نێرگسی شەهلا ئەبم خۆشحاڵ ئەشوبهێ چونکە نێرگس شێوەیی نازی بە چاوی کاڵ بە یادی ئەو دەم و لێوەت نیگاری نازەنینی من لە باخا باخەوان خونچەی نەپشکوتووی چنی ئیمساڵ شە و ڕۆژ بۆ نەبات و قەندی لێوت گیانی شیرینم دڵی دێوانەکەی من دائیما ئەگری وەکوو منداڵ لە حەمدی خواوە نابیستم قسەی خەڵک و لەکەس نادوێم لە دنیادا شوکور زۆر موستەریحم هەم کەڕم هەم لاڵ بەجێ نیە گیانەکەم بیکەی بەڕەشوەی ئەسپەکەت ئێستا لە بۆتەی عەشقی تۆدا وا کەمالی بۆتە زیوی قاڵ ++++++++++++++++++++++