شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: میری ساوایە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٢/٥ - نووسین: سەعید سەدیق هەر وتمان میریەکەمان ساوایە نەمانبینی گەورە بێ پێی بڵێین دایە ئەو بەمناڵی هەر بێ کەڵک بوو گەورەش بێ هەر وەک مناڵی وایە میریەکمان بۆ چییە ئەگەر ئاوابێ؟ بە شەوو بە ڕۆژ بۆی بکەین لای لایە ئەو هەر بۆ ئێمە ئازایە سەرکوتمانکا بۆیە شێری نێو خۆیە و ڕێوی دەرێ یە میریتان بینیوە لە هیچ شوێنێ ئاوا بێ؟ دوژمنی ناو خۆیە و دۆستی دەرێ یە دەبا نەبێ میری ئاوا با هەر ڕسوا بێ هیچ سودی نییە ئەو هەر بەرەڵایە؟ بینیتان لە دێگەڵە گازی لە گەلەکەیدا ترسی لێ نیشتبوو لەوەی کە بڕوخایە بەتڕە کەڵەکە دەسەڵات بەند نابێ ئەگەر چی نوستووە بەخەیاڵیە نایە؟ ڕۆژێ هەر ئەبێ گڕۆڵەی بکەوێتە لێژی لەبەردەم گەل زەلیل بی پەشیمانی دادینایە ئەی کوردی دلێر لە تێکۆشان مەوێستە تا بەئامانج ئەگەی سەرکەوتنت دێتە کایە ئەوەیش بە وشیاری و ئاگایی دەبێ یا بەیەکگرتن و هاودەنگی و هاوکارییە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ لەو کایە سیاسیە ئەم جارەیان بەکۆ دەنگی هەموتان دروستیکەن ئەو دەسەڵاتە بێ هاوتایە بۆ ئەوەی ئێوەش مافتان هەبێ وەک گەلان بەئاشتی و ئازادی بژین لەم زەویەو جیهانەیە ++++++++++++++++++++++