شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: چاوەڕێ کردن سەبارەت: سلێمانی - ٢٠١٤/١٠/١٧ - نووسین: سەعید سەدیق زۆر چاوەڕێم کرد نیگات ببینم بەڵام داخەکەم ناسۆر ئەکێڵم تەنیا ساتێکیش خۆشیم لا نیە دڵم دێوانەیە گوڵ لە لام نییە ئەوەی گیرۆدەی ڕۆژ و سەردەمە زۆر چەوساوەیە و دڵی پڕ غەمە بە هیوام ڕۆژێ خۆش ئاوا بێتە دی دڵی گشت کەسێ شاد بێ ئەبەدی ئینجا ژیان خۆشە بۆ هەموو کەسێ کە ڕۆح و دڵ ئاوا پەیمان ئەبەستێ دڵ بکات بۆنی گوڵ خۆشی تیایە غەم فەرامۆش کات هەتا هەتایە تێبینی // ئەم شیعرەم بۆ خێزانم نوسی کاتێ من لە تاراوگەو غوربەت بوم ئەویش لە کوردستان بوو ئاواتم بوو ڕۆژێ بەیەکتر شاد بینەوە ++++++++++++++++++++++