شاعیر: ئاسۆ کتێب: دیوانی ئاسۆ سەرناو: دەگوزەرێ سەبارەت: نووسین: کارزان ‍ من دەزانم ئەم گرانی و دەردو ڕەنجەش دەگوزەرێ دەوری کەس تا سەرنیە، عەسری ئەمانەش، دەگوزەرێ تانک و تۆپ و تیپی شامان دی بەمستێ ورد کران چاخی سەردارو سپاو و شەیپووری ئەڕتەش دەگوزەرێ کێ هەتا سەر هەر لەسەر عەرزی ڕەق و تەڕ نووستوە؟ وەرزی دەسکورتی و هەژاریی قەومی بێ بەش دەگوزەرێ دەنگی مۆسیقا دەبێتە جێ نشینی بانگ و ڕۆ وەرزی قاچاخیی ئەوین خێڵی بادەش دەگوزەرێ ئەو برینانەی کە تیماریان نەکرد، خۆش دەبنەوە ڕۆژی ڕووناک دێتەوە، عەسری شەوی ڕەش دەگوزەرێ خاسەکەو ڕایماڵی کوندی شووم لە شاخ و بەندەنان چەرخی کوشتاری هەڵۆی قەندیل و گاگەش دەگوزەرێ سەر لەسەر باڵی ئەوینی خۆی دەکا ئەو بێ خەوەی وا لەبەر زاڵم شەو و ڕۆژی موشەووەش دەگوزەرێ بانگی نۆشانۆشی مەخۆران بەترساوان دەڵێ گەشتەکەش هات لێی مەترسن، خۆی بەڕووی ڕەش دەگوزەرێ بەش دەکەن ئەو زیادیەی خواردیان لە مافی میللەتان سەردەمی خۆ شاردنەوی شێرو کەڵی بەش دەگوزەرێ عومری ئاسۆ شەست وشەش ساڵە، چلی هەر ون کرا دڵنیام ئەم چەن سەباحەی ماوە زۆر خوەش دەگوزەرێ ++++++++++++++++++++++