شاعیر: شەهلا نوری کتێب: شیعرەکان سەرناو: کەلوو سەبارەت: نووسین: بنار خۆر لای تۆ هەمیشە بڵند و ڕاست دەرپەڕیو بوو کەلووی چوارەمی ئاسمان! تاوانی هاوین بوو، هەڵەی فەلەک بوو چەپەوانە و سوڕانەوە‌ی زەوی بوو یان گەلەکۆمە و گفتوگۆ، گردبوونەوەی کۆمەڵە ئەستێرە وێڵەکان بوو لە جەستەمان شێرپەنجە ئاوی سەری هەڵدا ++++++++++++++++++++++