شاعیر: سەعدی عەباسی کتێب: شیعرەکان سەرناو: ئابڕوو سەبارەت: ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی - نووسین: سەعدی عەباسی منیش دەشیا بەهارێکی ڕەنگاڵە بام! لەمەی ئێستام قیت و قۆز تر، گورگەمێشی چەند ساڵە بام، دڵ پڕ لە قین، دڕ و بۆز تر!! منیش دەشیا بووکەڵە بام! لەدەستی سووکەڵەی دەوران، هەتیوێکی ڕووتەڵە بام، چاو لەدەستی ماڵی گەوران منیش دەشیا قاڵاوێک بام دەم لە کەلاک! لەسەر دار و درەختی شار، ئەو چڵ ئەو چڵ ماندوو و هیلاک، بۆ فرۆشی یار بە نەیار! بەڵام کوردە وا نەزانی! بۆ نەیارم کڕنۆش دەبەم، بەنەفامی و بەنەزانی، ئابڕووی خۆم و تۆش دەبەم. ++++++++++++++++++++++