شاعیر: نالی کتێب: دیوانی نالی سەرناو: شکەنجی عەرز و توولی پێچی زوڵفت بێ سەرەنجامە شکەنجی عەرز و توولی پێچی زوڵفت بێ سەرەنجامە مەسەل توولی ئەمەل، عومری خزر، زنجیری سەودامە بە شەڕ هاتن ڕەقیب و موددەعی، من خۆشی خۆشیمە کە دەعوایە، لە هەر لایە بکوژرێ سوودی ئیسلامە ئیشارەم کردە ئەبرۆی، یەعنی: میحرابت کەچە، فەرمووی: ئەمە قیبلەی تەمامی عالەمە، جێی جیلوەی ئیمامە لە سایەی ڕوویی تۆوە شامی خەڵقی تەڵعەتی سوبحە لە شامی زوڵفی تۆوە سوبحی ئێمە زوڵمەتی شامە لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانی لەباتی پوختەگی سووتام و ئێستەش پێم دەڵێ: خامە نیشانەی پوختەگی بێدەنگییە نالی! ئەگەر پوختەی بە حوججەت تەی بکە نامە، بە حیددەت پەی بکە خامە ++++++++++++++++++++++