شاعیر: بەڵێن کتێب: شیعرەکان سەرناو: تا دنیا دنیایە سەبارەت: بەریتانیا - ٢٠٢٥/٤/٢٥ - نووسین: سەعید سەدیق تا دنیا دنیایە هەسارەی زەوی سروشتی خۆی بەڕێ ئەکا و مرۆڤ و گیاندار و ئاوو ڕۆک و گیا و سەوزایی بەردەوامن و گەشە ئەکەن و گۆڕانکاریان بەسەردێ بەڵام تێناگەم زیاد لەهەموو نەتەوەکان کورد بۆ یەکناگرێ بۆ خۆی ناسەپێنێ و سنگ دەرنا پەڕێنێ یا بۆ چی خۆی ناسەلمێنێ؟ ! *** *** *** تا دنیا دنیایە ئەم چوار وەرزەی ساڵ هەر ئەمێنن و ئاڵو گۆڕ ئەکەن بەهار هاوین پایز زستان بەڵام ئەو چوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە هەڵناکەن خۆ بە خۆ یەک نادوێنن لەبەر ئەوەی دوژمنانی دەورەیان داوە و نا هێڵن *** *** *** تا دنیا دنیایە بەڕای بیرمەنادان شەو ڕۆژ بەردەوامن و هەر ئەمێنن ڕۆژ بۆ بەئاگایی و کارو فرمان شەویش بۆ پشوو خەوتن بەڵام لای کورد هەمیشە شەوە هەر خەوتوون و هەر ئەخەون بیر لە خۆیان ناکاتەوە و ڕاناپەڕن *** *** *** تا دنیا دنیایە سەفەر و کۆچی باڵندەکان بەردەوامە لە گەرمێنێ بۆ کوێستانێ لە کوێستانێش بۆ گەرمێنێ بەڵام هەر چوار پارچەی کوردستانمان هەرەس دێنێ هەرەس دێنێ چونکە ڕەگ و ڕیشەی دانەکوتاوە؟ دانەکوتاوە و دوژمنانیان بواریان نەدا زۆر پێویستە کە ئەمجارە خۆیان ڕێکخراوو پتە و کەنەوە خۆیان داڕێژنەوە و داکوتنەوە *** *** *** تا دنیا دنیایە سروشتی خۆر بەجیاوازی وەرزەکان لە کاتی ڕۆژەکان گەرمی و ڕوناکی ئەدا وە هەروەها مانگیش بەشەوانە کاری خۆی ئەکا و ڕوناکی ئەدا بەڵام کورد لە یەک بونی خۆی سستە و ئەو کارە ناکا خەتای خۆیشی تیایە دوژمنیش پێی ئەکا و ڕێنادا *** *** *** تا دنیا دنیایە ژینگەی ماسی لە ئاودایە ئەمێنێت و مەلە ئەکا کوردیش لەگەڵ برای خۆی ململانێیەتی و هەر شەڕەکا *** *** *** تا دنیا دنیایە ووزەی ئاو ئەمێنێ بەڵام ڕوو لە کەمبونە و کەم ئەکا بەڵام کورد لەناو خۆیا ڕێک ناکەوێ هەر خۆی پچڕ پچڕ ئەکا و خۆی ئەبوغزێنێ بەفیتی دوژمنان هەرەس بەخۆی دێنێ *** *** *** تا دنیا دنیایە چەمکی وڵات و نەتەوە ئەمێنن و گەشە ئەکەن ئومێد ئەکەم کوردیش لەمەو دوا بۆ خۆی بژی و خۆی پێک بێنێ خۆی ڕێکخا بۆ خۆی بژی و نەتەوە و وڵاتی پێک بێنێ و ئاڵا هەڵکا با خیانەتی نەمێنێت و پشتی چەماوەی ڕاستکا با متمانە بەیەکبکا واز لە دوژمن بێنێ و لێی دوور کەوێ و پشتی تێکا ئەوەی لەوە و پێش نەیکردوە با لەمە دوا پەیڕەویکا و تەواویکا. *** *** *** تا دنیا دنیایە کورد ژێر دەستەیە و ڕزگاری نابێ تاوەکو خۆیان ڕێک نەخەن بەرامبەر بەیەک خۆیان پاک نەکەن تا وەکو پشت لەدوژمن نەکەن یا خۆیان ئاشت نەبنەوە و یەکتر قەبوڵ نەکەن یا جارێکیتر هەمویان یەک ڕیز نەبن ئەگینا هەر ئاوا ئەبنن و هەر ئاواش ئەمێننەوە هەرگیز گرەوی ژیان نابەنەوە ئەبێ کورد بەخۆیا بچێتەوە ئەبێ جارێکیتر یەکگرێتەوە بەیەککڕیزی و یەکگرتووی خۆی ڕابێنێ و خۆی یەکلاکاتەوە خۆی لە بەرژەوەندی داماڵێ جارێکیتر خۆی کۆ کاتەوە لە ڕەگ و ڕیشەوە خۆی داکوتێتەوە ئەو جا ئەبێتە نەتەوە و ئاڵای ئەشەکێتەوە و وەڵامی نەتەوە و گەلانی جیهان ئەداتەوە. *** *** *** ++++++++++++++++++++++